كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی: ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان رێگا راستەكەیە
پەیوەندی ئێمە لەگەڵ كورد زۆر باشە ھاریكاری كورد بۆ ھاوپەیمانان و كاركردن بەیەكەوە باشە
K24 - واشنتن
ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكی، سكۆت پیتەرز، تایبەت بە كوردستان24 لەسەر پرسی ریفراندۆم و داھاتووی كوردستان دوا و جەختی لە پەیوەندی پێشووتری ئەمریكا و كورد كردەوە، لە قۆناخی رزگارکردنی عێراق و دڵنیایی خۆی بۆ ھاریكاری كورد لە لایەن ئەمریكاوە راگەیاند.
سكوت پیتەرز رایگەیاند: "بەھۆی ئەو كێشانەی سەد ساڵی رابردوو روویانداوە نازانی چی روودەدات، ئایا عێراق دەبێتە سێ بەش؟ ئەمە بەشێكە لە كێشەكە، بە روونی پەیوەندی ئێمە لەگەڵ كورد زۆر باشە ھاریكاری كورد بۆ ھاوپەیمانان و كاركردن بەیەكەوە باشە".
لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری كوردستان گوتی: "ئەگەر لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی دا دەنگدانەكە بە باشی بەڕێوەبچێت و كورد بڕیار لە داھاتووی خۆیان بدەن پێم وایە ئەمە رێگا راستەكەیە خوازیارم وڵاتە یەكگرتووەكان و ھاوپەیمانان و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ھاوكاربن، ئەمەش لە داھاتوودا یەكلای دەبێتەوە".