چوار بوومه‌له‌رزه نیوزلهندایان هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
چوار بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز دوورگه‌یه‌كی باشووری نیوزلهندایان هه‌ژاند و هۆشداری له‌باره‌ی دروستبوونی تسۆنامییه‌وه ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌نێوان كاتژمێر 9:00 بۆ 10:00 چوار بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به گوڕه‌كانی (6.9 ، 6.9 ، 6.6 و 6.9) دوورگه‌یه‌كی باشووری نیوزلهندایان هه‌ژاند و "ئه‌گه‌ری دروستبوونی تسۆنامی هه‌یه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر شاره‌كانی خانه‌قین و كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران