له ئه‌نده‌نوسیا 17 كه‌س به‌هۆی گڕگرتنی وێستگه‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر
سوپای ئه‌نده‌نوسیا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 3/3/2023، له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نوسیا، ئاگرێكی گه‌وره له وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی سه‌ر به وڵات كه‌وته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی تیمی ئاگركوژێنه‌وه كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن، 17 كه‌س گیانیانی له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
دودونگ عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌نده‌نوسیا گوتی: له‌لایه‌ن كۆمپانیای وزه‌ی بێرتامینیا حكومی، بۆ ده‌ستنیشان كردنی هۆكاری ئاگره‌كه، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
هێرۆ بۆدی هارتۆنۆ پارێزگاری جاكارتا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: زیاتر لە 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 42 كه‌سیش بریندار بوون، كه له‌نێویاندا سێ منداڵ باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
به‌گوته‌ی عهدولرهحمان، له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه ئه‌م گه‌ڕه‌كه چۆڵكرا، كه چڕی دانیشتوانی زۆره.
ساتریادی گوناوان، سه‌رۆكی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی باكووری پایته‌خت، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: زانیاری سه‌ره‌تا یی پێگه‌یشتووه كه بۆرییه‌ك له وێستگه‌كه ته‌قییوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت: زیاتر له 250 كارمه‌ندی وێستگه‌كه هه‌وڵیان داوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته شوێنی نیشته‌جێبوونی نزیك وێستگه‌كه.