عێراق هاورده‌كردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان قه‌ده‌غه دەکات

K24 - هەولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، (4ی ئاداری 2023)، ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق، هاورده‌كردنی خواردنه‌وه كحولییەکانی قه‌ده‌غه‌كرد.
ده‌سته‌ی گشتی گومرگی عێراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه، كه هاورده‌كردنی خواردنه‌وه كحولییەکان قه‌ده‌غه‌یه به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، "رێنماییەکە لەسەر بنەمای یاسای هاوردەکردنی شارەوانی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2023 بووە، کە لە رۆژنامەی عێراقی، ژمارە (4708) بۆ ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە".