ئەردۆغان: کارەساتەکان دەکەینە دەرفەتێک و سەرەتای قۆناغێكی نوێ
K24 - هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، رایگەیاند، بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات یەکێکە لەو کارەساته مێژووییانه‌ی کە زۆرترین قوربانیی و کاولکاری لێکەوتەوە.
ده‌شڵێت: "کارەساتەکان دەکەینە دەرفەتێک و سەرەتای قۆناغێكی نوێ".
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك ئەردۆغان باسی لەوەشکرد، سوورن لەسەر ئەوەی تورکیا بکەنە وڵاتێک لەو پەڕی ئامادەباشیدا بێت بەرامبەر کارەساتە جیهانییەکان و دوای کارەساتەکانیش بەخێراترین و کاریگەرترین شێوە کاردانەوەی هەبێت.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگه‌یاند، توركیا دەکەینە وڵاتێک لە ئامادەباشی دابێت و لە کارەساتەکاندا کەمترین قوربانی هەبێت و پاشانیش بەخێرایی دۆخەکە ئاسایی بكاته‌وه.
پێشتریش لویزا فێنتۆن، نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌ی له رۆژی 6ی شوباتدا له توركیا روویدا، نزیكه‌ی 210 ملیۆن تۆن پاشماوه و داروپه‌ردوو لاده‌برێن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌سیش پێویستیان به دابینكردنی شوێن هه‌یه.
هه‌روه‌ها موراد کۆروم، وەزیری ژینگە و گەشەپێدانی تورکیا، ئاشكرای كردبوو، هیچ کێشەیەک لە لابردنی داروپەردوودا نابێت، ده‌ست به ریسایکلیکردن ده‌كه‌ن، لەو شوێنانه‌ی بۆیان دیاری كراوه.
رێکخراوی تەندروستی جیهانیش، هۆشداریدابوو لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێرا، بەو پێیەی زۆربەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکە بێ ماڵ و حاڵ بوون، لەناو چادر یان كه‌ره‌ڤانه دەژین.
بەرەبەیانی 6ـی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیا، باکووری کوردستان، سووریا، رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە نزیکەی 50 هەزار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش برینداربوون، بوومەلەرزەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی بەرچاوی ئابووری بە ناوچەکە گەیاند و ملیۆنان کەسی بێ لانە و ماڵ کرد.