کەشناسی: باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک کات و شوێندا باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 5/3/2023، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە 6/3/2023، ئاسمان لەنێوان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران، کە هەندێ جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکووک، هەروەها خێرایی با چالاک دەبێت و هاتنى شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند بەتایبەت بۆ شارى دهۆک، هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەر و گەرمیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23
سلێمانی: 21
دهۆک: 21
کەرکوک: 27
هەڵەبجە: 22
زاخۆ: 23
سۆران:21
گەرمیان: 27