سهرجهم پهرلهمانتاره كوردهكان دهگهڕێنهوه بهغدا
دیار نییه بهشداری دانیشتنهكان دهكهن یان نا؟
K24 - ههولێر:
سێ شەممەی داھاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارانی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانیش بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری دانیشتنەکە بکەن.
پەرلەمانتارە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەو ھیوایەن لە دانیشتنەکانی داھاتوودا، ئامانجە بەدینەھاتووەکانی کورد بەدیبھێنن و دەشڵێن: "ئەمجارە تا لەوە دڵنیانەبین دانیشتنەکە لە بەرژەوەندی کوردە بەشداری ناکەین".
دوای یەك مانگ لە پشوو، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جارێکی دیکە دەچنەوە ھۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمان، نوێنەرە کوردەکانی سەرجەم فراکسیۆنەکان دەیانەوێ گەڕانەوەی ئەمجارەیان بە بەرھەم بێت، دەیانەوێ بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڵێن، ئەمجارە نوێنەری راستەقینەی ئێوە دەبین.
دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق، ئێستا پەرلەمانتاران توشی جۆرێك لە ترس و دڵەراوکێ بوون، چاوەڕێی ئاڵۆزی زیاتریش دەکەن، بەڵام بەڵێنیان داوە تا ئەو کاتەی گیانیان دەکەوێتە مەترسی نەگەڕێنەوە.
ئەوەی لەناو فراکسیۆنە کوردییەکان ئەمجارە جیاوازە، نزیکبوونەوەی ھەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕانە، ئەوان بڕیاریان داوە وەکو یەك فراکسیۆن کار بکەن، لە ئەنجامیشدا ژمارەی فراکسیۆنە کوردییەکان کەمدەبێتەوە، بەلای بەشێك لە پەرلەمانتارە کوردەکانیش بۆ کاری پەرلەمانی و پێکەوەیی، تا فراکسیۆنەکان کەمتر بن کارەکان باشتر دەچنە پێشەوە.