ڤۆن دێرلا‌ین: هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین رووسیا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشمان بكات

K24 - هەولێر
ئۆرسولا ڤۆن دێرلا‌ین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له وتارێكیدا له په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا، رایگەیاند: یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز قبوڵ ناكات رووسیا هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌وروپا بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا راشیگه‌یاندووە: 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌ین هێزێكی سه‌ربازی تانك و زرێپۆشه‌كانی بهێنێته سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌وروپا بكات.
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا گوتی: داوا له‌كه‌نه‌دا ده‌كه‌ین پشتیوانی سه‌ربازی و ئابووری پێشكه‌ش به ئۆكرانیا بكات.
ده‌شڵێت: ده‌بێت رووسیا باجی تاوانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بدات.
ڤۆن دێر لاین، لە مانگی نۆڤەمبەری رابردوودا، داوای کرد دادگایەکی تایبەت دروست بکرێت بۆ دادگایی‌کردنی سەرکردەکانی رووسیا بەهۆی "تاوانە گوماناوییەکانیان لە ئۆکرانیا".