پارتی: بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نزیكبووینه‌ته‌وه‌

گوته‌بێژی پارتی بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d3a9ffe7-8969-4ce7-94fb-6d8c867d8afd/pdk%20w%20ynk.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات لەگەڵ یەکێتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان نزیکبوونەتەوە, بە جۆرێك كە هەردوولا نزیکن لە رێککەوتن لەسەر گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

لە بارەی رێکكەوتنامەی ستراتیژیش وتەبێژی پارتی دەڵێت: "بەشێکی رێککەوتنەکە هەموار دەکرێتەوە و بۆ کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکانیش دەڵێت: "ئێمە وەك پارتی و لایەنەکانی دیکە بانگێشت کراوین".

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئایيندەیەکی نزیک دەست بە کۆبوونەوەکانیان دەکەنەوە گوتەبێژی پارتی ئاشکرای دەکات لەگەڵ یەکێتی گەشتووینەتە نزیك بوونەوەیەك بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان, بە جۆرێک گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا بکرێت و وەک مەحموود محەمەد دەڵێت, چەند بۆچوونێکی جیاوازمان هەیە لەو بارەیەوە، ئەمە لە کاتێکدایە پەرلەمانی کوردستان 8 مانگە لەکار خراوە, ھەرچەندە ژماره‌یه‌ك کۆبوونەوەش کراوە, بەڵام تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئەو رێکكەوتنەی نێوان پارتی و یەکێتی كە بە رێکەوتنی ستراتیژی ناسراوەو لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێک لە مادەکانی هەموار بکرێتەوە بەپێ وتەی گوتەبێژی پارتی هەردوولا گەیشتونەتە ئەو بۆچوونەی دەبێت بەشێک لە مادەکانی رێککەوتنەکە هەموار بکرێنەوە.

لە بارەی پرسی ریفراندۆم  دوو پەیامەکەی  بارزانی بۆ لایەنەکان بۆ پرسی ریفراندۆم مەمحمود محمەد  دەلێت ئێمەش وەک پارتی بانگێشتی کۆبوونەکە کراوین بەڵام نازانرێت کەی کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ لایەنەکان دەكرێت.

پارتی و گۆڕان ئەو دوو لایەنە سیاسییەی كە نزیکەی ساڵێکە پەیوەندییەکانی نێوانیان پچراوە و  گوتەبێژی پارتیش دەڵێت تا ئێستا هیچ بەرنامەییەکمان  بۆ کۆبوونەوە یان رێککەوتنی نوێ لەگەڵ گۆراندا نیيە.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی ئەو بۆچوونەی  كە دەڵێت  تا هەڵبژرادنی داهاتوو پەرلەمان کارا نابێتەوە گوتی: "ئەم بۆچوونە پەیوەندی بە ئەنجامی گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە هەیە كە لەسەر چی رێک دەکەون".

لەبارەی چاکسازییەکانی  ناو حزبەکەشی ئاشکرای کرد راپۆرتی لیژنەکان پەسەند کراون و  لە نێو حزبەکەیاندا دەستکراوە  بە چاکسازیی.