هاووڵاتییانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
رێژه‌یان له زیادبووندایه
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ، رۆژانه هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن و روو له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
له میحوه‌ری تلسقۆفیش، سی و دوو هاووڵاتی شاری موسڵ كه زۆربه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون، خۆیان گه‌یانده هه‌رێمی كوردستان.