چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه ڕاده‌كه‌ن
له ترسی نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه دژی ئه‌و گروپه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حه‌ویجه ڕایگه‌یاند" زیاتر له نیوه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له قه‌زای "حه‌ویجه" ی ڕۆژئاوی كه‌ركوك ڕایانكردووه، له‌وكاته‌ی ده‌زانن ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ریان نزیك بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه جل و به‌رگی خۆیان گۆڕیوه و ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌پێكن و به‌ره‌و ناوچه دووره ده‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه ڕۆیشتوون،ئه‌م ڕاكردن و خۆ شاردنه‌وه‌یه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی "زاب" یشی گرتووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی كه ئێستا ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه به شێكی دیكه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش ، خێزانه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵ و به‌شێكیشیان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه خێزانه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و شاره.
له‌باره‌ی كاتی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه، فه‌رمانده‌ی ڕزگاركردنی قه‌زای حه‌ویجه" وه‌سفی عاسی" ڕایگه‌یاندووه" به‌م نزیكانه ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌ست پێده‌كات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و قه‌زایه، كه شاده‌ماری گه‌وره‌ی كۆنترۆڵكردنی موسڵه، و ماوه‌ی دوو ساڵه خه‌ڵكه‌كه‌ی بوونه‌ته قوربانی ئه‌و تیرۆریستانه و زیاتر له "5000" كه‌سیان كوژراوه و گیراوه.
قه‌زای حه‌ویجه "45" كیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای سه‌نته‌ری شاری كه‌ركوكه‌وه دووره، و ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، و له‌و قه‌زایه‌وه ئاماده‌كاری و پیلانی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك ده‌ده‌ڕێژرا، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی به‌رگری له ناوچه‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بكات، و به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ماوه ڕابردوودا له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و گروپه ڕزگار كردووه.