سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ دەکات

سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ دەکات
سەرۆکی چین سەردانی مۆسکۆ دەکات

K24 - هەولێر:

کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، هەردوو سەرۆکی رووسیا و چین لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ (هەینی 17ی ئادار / مارسی 2023)، کۆشکی کرملین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا و شی جی پینک سەرۆکی چین لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەردانەکەی سەرۆکی چین لە نێوان 20 تاکو 22ی ئادار دەبێت، هەردوولا هەمانگییەکانی نیوان مۆسکۆ و پەکیین له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان تاووتێدەکەن، وێڕای واژووکردنی چەندین رێککەوتننامەی گرنگ.

Fly Erbil Advertisment