ئاگرەکەی ناوەندی پترۆكیمیايی بوعەلی 60 ملیۆن یۆرۆ زیانی لێكەوتەوە
دوای پێنج رۆژ زیانەكانی ئاگرەكەی ناوەندی پترۆ كیمیايی بوعەلی لە ئێران ئاشكرا كران.
K24 – ههولێر:
دوای پێنج رۆژ زیانەكانی ئاگرەكەی ناوەندی پترۆ كیمیايی بوعەلی لە ئێران ئاشكرا كران.
بەرپرسانی ئەو ناوەندە دەڵێن تا سێ ھەفتەی دیكە كۆمپانیاكە دەست بە كارەكانی دەكاتەوە، بەڵام ئێستا پرسی كەموكوڕی لە كۆنترۆڵكرنی ئاگر و یەكەكانی فریاكەوتن بۆ ناوەندە ھەستیارەكانی نەوتی و كیمیایی ئێران رەخنەی ناوخۆیی لێكەوتووەتەوە.
ئاگر كەوتنەوەكەی ناوەندی پێترۆ كیمیای بوعەلی لە ماھشەھری ئێران 60 ملیۆن یۆرۆ زیان و لەكار لادرانی سەرۆكی بەشی نۆژەنكردنەوەی ئەو ناوەندەی لێكەوتەوە.