وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران له‌ باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر نوێنه‌رى داڵاهۆ هاته‌ ده‌نگ

ھیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی ھێرشكردنە سەر نوێنەری دالاھۆ لە ئێران نەگرتووەتە ئەستۆ

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ گرووپ و لایەنێك بەرپرسیارێتی ھێرشكردنە سەر نوێنەری داڵاھۆی لە پەرلەمانی ئێران لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە حوسین عەلی ئەمیری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە راگەیاندنەكانی گوت: تا ئێستا دیار نییە كێ لەپشت ھێرشكردنە سەر نوێنەری داڵاھۆی سەر بە پارێزگای كرماشانە.

بەگوتەی ئەمیری ئەگەرچی پێشتر راگەیاندراوە كە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان- پژاك لەو ناوچەیەدا ھەن، بەڵام تا ئێستا كەس بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە رانەگەیاندووە.

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە ھێرشكرایە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلی حیشمەتوڵڵا فەلاحەت نوێنەری شارۆچکەی داڵاھۆی پارێزگای كرماشان لە پەرلەمانی ئێران و لە هێرشەکەدا دوو کەس کوژران، بەڵام هیچ زیانێک بە نوێنەری داڵاهۆ نەگەیشت.