لە "کوردستانی بچووک" نەورۆز بووە بۆنەیەکی فەرمی

K24 - واشنتن:
رۆژی دووشەممە، 20ی مارسی 2023، لە شاری ناشڤیلی پایتەختی ویلایەتی تێنێسی، کە زۆرترین رێژەی کوردستانیانی ئەمەریکای لەخۆ گرتووە و مەزندە دەکرێت زیاتر لە 20 هەزار کوردستانی لەو ویلایەتە بژین، لە رێورەسمێکی فەرمییدا نەورۆز وەکو چێژنێکی کوردستانی لەلایەن شارەوانی شارەکەوە لە رۆژمێری شاری ناشڤیل دا جێگیر کرا.
لەو رێورەسمەدا جوون کووپەر، شارەداری ناشڤیل، سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل، شارەداری پێشوو، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتاریان پێشکەش کرد. لەو رێورەسمەدا نوێنەرانی حیزبە کوردسانییەکان و رەوەندی کوردستانی شارەکە و دەورووبەری بەشداریان هەبوو.
هاوکات، بۆ یەکەمین جارە لە ناشڤیل ئاڵای کوردستان وێرای ولایەتەکە بۆ ماوەی یەک رۆژ لەبەردەم شارەداری شار لە پاڵ ئاڵای ئەمریکادا دەشەکێتەوە.
لەمەوپاش هەموو ساڵێک رۆژی نەورۆز لە ناشڤیل بۆ کوردستانیان پشووییە و دەتوانن نەچنەوە سەر کار و ئەرکەکانیان ئەگەر خۆیان بخوازن و داوا بکەن.
پێستر ئەنجوومەنی شارەوانی واشنتۆنی پایتهختی ئهمهریكا، رەشنووسێکی پێشنیازکراوی پەسەند کردبوو، کە تێیدا داوا کرابوو جهژنی نەورۆز وەکوو رووداوێکی ''کولتووری و مێژوویی'' بە فەرمیی بناسرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجومەنی شارەوانی واشنتن، ئێوارهی رۆژی سێشەممە، (1ی ئادار/ مارسی 2022)، رەشنووسەکە بە زۆرینەی دەنگی ئەنجومهنه پەسەند کراوە.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 2010 بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک، جهژنی نەورۆزی وەکو جهژنێکی نەتەوەیی بە فەرمیی ناساند.
جهژنی مێژوویی نەورۆز، پێشینەیەکی 3 هەزار ساڵەی هەیە، وەکو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردووهتەوە، پتر لە 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا ساڵانە ئەم جهژنە پیرۆز دەکەن.

