ڤیدیۆ: شه‌قامه‌كانی به‌غدا به هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی ته‌نراوه
دۆخی ئاسایشی به‌غدا له پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕی سه‌وزه و میوه‌فرۆشان شڵهژراوه
K24- هه‌ولێر:
دۆخی ئاسایشی به‌غدای پایته‌ختی عێراق شڵه‌ژاوه و شه‌قام و ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و شاره به هێزی ئاشایش و سه‌ربازی ته‌نراوه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه‌ی "ڕاشیدیه" ی باكوری شاری به‌غدا، كه بووه هۆی كوژرانی "11" كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له "30" كه‌سی دیكه، ژماره‌یه‌ك شه‌قام ناوچه‌ی هه‌ستیاری ئه‌و شاره داخراون و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی به‌غدادا، بڵاوبونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و كرده‌ی تیرۆریستی دیكه‌یان هه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێت كه بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی دیكه له‌ناو شاره‌كه‌دا هه‌بن.
پاش ته‌قینه‌وه گه‌وره و خوێناوییه‌كه‌ی كه‌ڕاده، دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌غدا دووچاری ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌و شاره‌ی گۆڕی، به‌ڵام ته‌قینه‌وه و مه‌ترسی كرده تیرۆریستییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شاره به‌رده‌وامه.