نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: ئەمڕۆ شەممە 25/3/2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایکیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها هیوای خواست خوای مەزن، گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لای خۆیەوە لاهور شێخ جەنگی، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بەڕێزیان لە خەم و پرسەکەیاندا بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.