ئومێد سەباح: دووساڵە كار بۆ واژووكردنی پرۆتۆكۆڵی نێوان ھەولێر و واشنتن دەكرێت

ئەو پرۆتۆكۆڵە جەخت لە ھاوبەشی ھەردوولا دەكاتەوە لە شەڕی داعش و ھاوكار دەبن لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/6bd985a2-e8cf-478f-b809-00283b054643/omed%20salah.ism/manifest

K24 - ھەولێر

دوای واژووكردنی پرۆتۆكۆڵی سەربازی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئومێد سەباح، گوتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو ساڵە كار بۆ واژووكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵە دەكرێت، كە تێیدا جەخت لە ھاوبەشی ھەردوولا دەكاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا ھەردوولا ھاوكار دەبن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ.