مەترسییەکانی داکەوتنی ئابووری ئەمەریکا نرخی نەوتی دابەزاند

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکان بە داکەوتنی ئابووری ئەمەریکا دەگەڕێتەوە کە باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 77.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بۆ 72.69 دۆلار دابەزی.

هاوکات پێشبینی دەکرێت هاوردەی نەوتی خاوی چین لەمساڵدا بە رێژەی سەدا 6.2 بۆ 540 ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.

تاوەکو ئێستا نرخی نەوت نزیکە لەوەی بۆ پێنجەمین مانگ لەسەر یەک لەسەر ئاستی مانگانە دابەزین تۆمار بکات، هۆکارەکەشی بۆ مەترسییەکان لە داوکەوتنی ئابووری ئەمەریکا و هەناردەی نەوتی رووسیا دەگەڕێتەوە کە باڵیان بەسەر بازاڕی وزەی جیهانیدا کێشاوە.