ئه‌و ژنه هۆڵهندييهى له‌ناو داعش رايكرد بۆ كوردستان 24 ورده‌كارى راكردنى ئاشكرا ده‌كات
ده‌ڵێت: له بۆردوماندا هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی بریندار بوون و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه و زۆر هاوكارییان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24، ئه‌و ژنه هۆڵهندييهى كه دایكی دوو منداڵه و ئه‌مڕۆ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش له موسڵ ڕایكردووه ورده‌كارى راكردنى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: له بۆردوماندا هه‌ر دوو منداڵه‌كه‌ی بریندار بوون و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌رییان بۆ كراوه و زۆر هاوكارییان كردووه.
"لۆرا ئه‌نجێلا هانسن" له دایكبووی ساڵی "1995" دایكی دوو منداڵه به‌ناوه‌كانی" ئیمان" ته‌مه‌ن 4 ساڵان و "عه‌بدوڵڵا" ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، خه‌ڵكی شاری "ده‌نهاخ" ی هۆڵه‌ندایه، له مانگی 9 ی ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: يه‌كه‌مجار كه ژماره‌يه‌ك هێزى سه‌ربازيم بينيى زۆر ترسام كه داعش بن به‌ڵام كه لێيان وردبوومه‌وه بينيم ريشيان نييه و زانيم پێشمه‌رگه‌ن و خۆم رادهستيانكرد.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناو داعش ژیاون باسكرد و ده‌ڵێت" له دۆخێكی زۆر ناخۆش و ناهه‌موواردا ژیانیان به‌سه‌ر بردووه، هیچ كات به ژیانی هۆڵه‌ندا به‌راورد ناكرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به‌و گروپه تیرۆریستیه‌وه، له‌ورا گوتی" مێرده‌كه‌م هۆڵهندییهكی به ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینییه و له ڕێگه‌ی ئینترنێته‌وه ناسیومه.
ئه‌و ژنه هۆڵه‌ندییه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی سه‌ره‌تا له هۆڵه‌نداوه هاتوونه‌ته توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ سوریا، ماوه‌یه‌ك له شاری ڕه‌ققه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا ماوه‌نه‌ته‌وه، دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری موسڵی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گروپه له عێراق، ئه‌مڕۆ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕایكردووه و خۆی گه‌یاندووه‌ته لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هۆڵه‌ندا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی په‌یوه‌ندییان به گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كردووه و به ڕێگا و شێوازی جۆراوجۆر گه‌یشتوونه‌ته عێراق و سوریا و په‌یوه‌ندییان به‌و گروپانه‌وه كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێكی زۆری ئه‌و بیانیانه‌ی چوونه‌ته ناو داعش و گروپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك په‌شیمان بوونه‌ته‌وه وژمارهیهكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان و له ده‌ست داعش ڕایانكردووه.
پێشتریش چه‌ند كه‌سێكی بیانی ناو داعش له ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه ڕزگار كراون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه،له ڕێكه‌وتی 17/2/2016 هێزێكی تایبه‌تی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، توانییان كچێكی سویدی به ناوی (مارلین ستیڤانی نیڤەرلاین) لە قوڵایی سنووری ژێر دەسەڵاتی داعش ڕزگار بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ناوی "محه‌مه‌د جه‌مال خوهیس" ته‌مه‌ن 26 ساڵ، رۆژی 14ی ئادار/ مارس، له‌و كاته‌ی ده‌یه‌ویست خۆی بگه‌یه‌نێته توركیا و ریزه‌كانی چه‌كدارانی داعش به‌جێبهێڵێت، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستگیركرا.
ئه‌وكاتیش "كوردستان 24" یه‌كه‌م كه‌ناڵ بوو دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و بیانییانه‌ی ناو داعش ئه‌نجامدا و هه‌واڵ و لێدوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، و له‌ناو میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، و كوردستان 24 وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واله‌كان به‌كار ده‌هێنا.