عێراق بڕیارێك له‌باره‌ی كۆنترۆین پاسه‌وانه‌كانی سه‌دام ده‌رده‌كات
.jpg)
K24 - هەولێر:
بەڵگەنامەیەكی ده‌سته‌ی خانەنشینی نیشتیمانی عێراقی، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مافی خانەنشینی هاوەڵی باڵای سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی پێشووی عێراق ده‌خاته‌ڕوو.
نووسراوه‌كه كه واژۆی ماهر حوسێن ره‌شید، سه‌رۆكی ده‌سته‌كه و رێكه‌وتی 23ی ئه‌م مانگه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌مڕۆ بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاراسته‌ی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كراوه و تێیدا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كانی خانه‌نشینی له ئه‌رشه‌د یاسین، هاوه‌ڵی باڵای سه‌دام حوسێن دراوه.
ئه‌رشه‌د یاسین ناسری، باوه‌ڕپێكراوترین پاسه‌وانی سه‌دام بووه و له ساڵی 1949 له دایك بووه و كوڕه پلكی سه‌دام بووه.
به‌ر له رووخانی رژێم میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی به‌قاچاخبردنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق، سه‌دام ئه‌وی له كاره‌كه‌ی لاداوه و له‌كاتی رووخانی رژێمیش پله‌ی لیوای هه‌بووه و له كانوونی دووه‌می ساڵی 2022 مردنی ناوبراو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر راگه‌یه‌ندرا.