له گهرميان فڕۆكهيهك جاڵجاڵۆكهى ترسناك فڕێدهداته خوارهوه
تا ئێستاش دیار نییە ئەو هێلیکۆپتەرە لە کوێوە هاتووە و هی چ وڵاتێکە.
K24 – كفرى:
له سنوری شارۆچكهی كفری له گهرمیان فڕۆكهیهكی نهناسراو جۆره جاڵجالۆكهی نامۆی فڕێداوەته خواره و ئهوهش ترس و دڵهڕاوكێى لاى دانيشتوانى ناوچهكه درووستكردووه.
به گوێرهى زانيارى كوردستان 24، شوانێکی ناوچەکە بە چاوی خۆی بینیویەتی لە دۆڵ و گردۆڵکەکانی ناوچەیەکی قەزای کفری، هێلیکۆپەتەرێک هاتووە و ئەو زیندەوەرە نامۆیانەی لەو ناوچەیەدا فڕێداوە.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، شارەزایانی ئەو بوارە، كه جاڵجاڵۆكهكهيان بينيوه و دەڵێن، ئەو جۆرە جاڵجاڵۆکانە زۆر نامۆ و دەگمەن و مەترسیدارن.
دەزگا پەیوەنديدارەکانی ناوچەکە، سەرقاڵی بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەن.
تا ئێستاش دیار نییە ئەو هێلیکۆپتەرە لە کوێوە هاتووە و هی چ وڵاتێکە.
.jpg)
.jpg)
