هاوپه‌یمانی ئه‌نبار داوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه و لێبوردنی گشتی ده‌كات
K24 - هەولێر
هاوپه‌یمانی ئه‌نبار داوا له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و سوودانی ده‌كات، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه و لێبوردنی گشتی په‌له بكه‌ن.
هاوپه‌یمانی ئه‌نبار له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دۆخی گشتی وڵات و به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئابووری په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، داوا له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و دوور له رێنماییه حزبییه‌كان كار بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه هاوپهیمانێـییهكه داوا له حكومه‌تی سوودانی ده‌كات، له‌پێناو پاراستنی یه‌كێتی و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌ست به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی بكات.