رووسیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەردەگرێت

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

K24 – هەولێر:

رووسیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەردەگرێت و ئۆکرانیاش رایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی رووسیا وەک لێدانی زللـه‌یەکە لە ناوچاوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەک مانگ رووسیا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

بریارە سێرگی لاڤرۆڤ گوتارێک لە ئەنجوومەنی ئاسایش پێشکەش بکات و دواتر ڤاسیلی نیبێنزیا باڵیۆزی رووسیا لە نەنەتەوەیەکگرتوەکان ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تا سەرەتای مانگی ئایار.

دمیترۆ کۆلێبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات، رووبەرووی هەر هەنگاوێکی نایاسایی رووسیا لە ئەنجوومەنەکە ببنەوە و دەڵێت: وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایش لەلایەن وڵاتێکی لەیاسا دەرچوو، وەک لێدانی زللـه‌یەکە لە ناوچاوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

وەزیرانی دەرەوەی رۆمانیا و پۆڵەنداش دەڵێن، هیچکات رووسیا ناتوانێت بێلایەنانە سەرۆکایەتی ئەو دامەزراوە هەستیار و گرنگەی جیهان بکات.

Fly Erbil Advertisment