زێلێنسکی: سەرۆکایەتی رووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش شکستی نەتەوە یەکگرتووەکانە
K24 - هەولێر
رۆژی شەممە 1ی نیسانی 2023، رووسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ مانگی نیسان گرتە ئەستۆ، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان شکستی هێناوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە: هیچ جۆرە تیرۆرێک نییە کە رووسیا پراکتیزەی نەکردبێت، هەروەها داوای چاکسازی لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، لەوانەش ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لەلایەکی دیکە دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، سەرۆکایەتی رووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە لێدان لە روخساری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەزانێت، هەروەها داواشی لە ئەندامانی ئێستای ئەنجومەنەکە کردووە رووبەڕووی هەر هەوڵێکی رووسیا ببنەوە بۆ خراپ بەکارهێنانی ئەم سەرۆکایەتییە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لەم مانگەدا سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، لە جێگەی وڵاتی مۆزەمبیق، کە هەر مانگێک ئەندامی وڵاتێکی باشداربوو سەرکردایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێتە ئەستۆ.