نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی ساڵی رابردووی بەرزدەبێتەوە
K24 - هەولێر
نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بە شێوەیەکی بەچاو بۆ بەرزترین ئاستەکانی 12 مانگی رابردووی بەرزبووەوە. هۆکارەکەشی بۆ پێشبینییەکان بە سستکردنەوەی ئاراستەی سیاسەتی نەختینەیی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی ئەو کانزا زەردە لە مامەڵە خێراکانی بە رێژەی سەدا 0.1 بۆ 2022.09 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بۆ ئاستی 2038.90 دۆلار بەرزبووەوە.
لە بەرمبەردا پێنوێنی دۆلار لە کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردوویدا مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش وایکردووە نرخی زێڕ بۆ هەڵگرانی دراوەکانی دیکە هەرزان بێت.
هاوکات بە گوێرەی داتاکان لە مانگی شوباتی رابردوو دەرفەتی کار لە ئەمریکا بۆ کەمترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی دابەزیوە، ئەوەش ئاماژەیە پاشەکشەی بازاڕی کاری وڵاتەکە.