بڕیاری ئۆپێک پڵەس و کەمبوونەوەی عەمباری ئەمەریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەرووی 85.39 دۆلار بەرزبووەوە

K24 - هەولێر

بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و رێککەوتنی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆی دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.5 بۆ 85.39 دۆلار بەرزبووەوە، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.5 بۆ 81.11 دۆلار بەرزبووەوە.

هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ بڵاوبوونەوە راپۆرتی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە تاوەکو کۆتایی هەفتەی رابردوو بە نزیکەی 4.3 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمی کردووە، هەروەها بڕیاری کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن وڵاتانی ئۆپێکەوە وایانکردووە نرخی نەوت بۆ سەرووی 85 دۆلار بەرزبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment