چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: به‌بێ حه‌لبووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێنین
K24 - هەولێر
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دووپاتیده‌كاته‌وه، ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كه‌ی نابنه رێگر له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا.
عائید هیلالی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندن یاخود په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه نابێت، به‌ڵكو دوو جێگری هه‌یه كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكان".
هیلالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئەگەر فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌رییش بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان بكه‌ن، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه نابێت، چونكه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پشتیوانی له خێرا تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌كه‌ن.
ئەمە لەکاتێکدا شەوی رابردوو پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە کرد و موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد، پەلە بکەن لە خستنەڕووی سەرنج و تێبینییەکانیان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا بودجە پەسند بکرێت.