ئیڤان فایەق: دانەخستنی کامپی ئاوارەکان هۆکاری سیاسی لە پشتە

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

K24 - هەولێر:

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، دانەخستنی کامپی ئاوارەکان هۆکاری سیاسی لە پشتە.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند، دروستکردنی کام و خێوەتگەکان لە عێراق لەکاتی خۆیدا بابەتێکی لەناکاو و بەپەلە بوو، بەڵام داخستنی ئەو کەمپانە لەهەرێمی کوردستان پێویستی بە ویستی سیاسی هەیە.

ئیڤان فایەق باسی لەوەشکرد، خەڵکی کەمپەکان مافی خۆیانە بپرسن کە ناوچەکانیان ئارامە بۆچی رێگەیان پێنادرێت بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی ئەوانەی لەناو کامپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین، خەڵکی شەنگالن.

Fly Erbil Advertisment