نەرویج و کەنەدا 19 هاووڵاتییان لە کەمپەکانی هۆل و رۆژ گەڕاندنەوە

کەمپی هۆل
کەمپی هۆل

K24 - هەولێر:

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە، نەرویج و کەنەدا 19 هاووڵاتییان لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا گەڕاندنەوە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، کەنەدا و نەرویج 19 هاووڵاتی خۆیان لە کەمپەکانی هۆڵ و رۆژ لە سووریا گەڕاندنەوە وڵاتەکانی خۆیان، لەوانەش شەش کەسیان ئافرەتن و 13 شیان منداڵن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم گەڕاندنەوەیەش بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوە و شیاندنەوەی 50 هەزار هاوڵاتی لە 60 وڵاتی جیاواز، کە لە کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە.

مایکڵ کورێلا دووپاتیکردەوە، کەمپەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا تەنیا نمونەی چەوساندنەوەی مرۆڤایەتی نین، بەڵکو 30 هەزار منداڵ لە مەترسی ئەوەدان بیر و باوەڕی داعشیان لە مێشکدا بچەسپێنرێت. تاکە چارەسەریش بۆ ئەو قەیرانانە، گەڕاندنەوە و شیاندنەوەی هاووڵاتیانی کەمپی هۆڵ و رۆژە.