ئیی پارتی بە لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا دەکات
K24 – هەولێر:
هەرچەندە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لەژێر چەتری هاوپەیمانی میللـەت کۆبوونەوەتەوە، بەڵام ئیی پارتی بڕیاریداوە بە لۆگۆی خۆیان و لیستی جیا بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بکات.
موحەڕەم ئەرکەک، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، پارتی گەلی کۆماری و ئیی پارتی لەژێر چەتری هاوپەیمانیەتی میللـەت بە لۆگۆی خۆیان و لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن و لەبەرامبەردا کاندیدانی پارتی دیموکرات، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا و پارتی ئاییندە لەناو لیستی جەهەپە بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکەن.
جێگری سەرۆکی جەهەی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر وەک هاوپەیمانیەتی میللـەت پرۆتۆکۆلی هاوپەیمانیەتی هەڵبژاردنمان پێشکەشی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان کردبوو، ئەمڕۆش خاڵێکی دیکەمان لەناو ئەو پرۆتۆکۆلە زیادکرد و رادەستی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانمان کردەوە.
بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵەکە، موحەڕەم ئەرکەک ئاشکرایکرد، جەهەپە و ئیی پارتی لەژێر چەتری هاوپەیمانیەتی میللەت بە لۆگۆی خۆیان و لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەکەن، هەروەها کاندیدانی پارتی دیموکرات، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا و پارتی ئاییندە لەناو لیستی جەهەپە بەشداری دەکەن.
رۆژی ههینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا له كۆشكی كۆماری له ئهنقهره، واژووی لهسهر مهرسومی كۆماری بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردن له رۆژی (14ـی ئایار/مایۆی 2023) كرد.