ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی سووریا کران
K24 - هەولێر
ئیسرائیل ژمارەی موشەکی ئاڕاستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا کرد.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە کاردانەوەی ئەو موشەکانی لە سووریاوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، ئەوانیش ژمارەیەک موشەکیان ئاراستەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سووریا و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی موشەکەکانی لێوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون، کردووە.
سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ژمارەی خاڵی سەربازیی سوریایان بۆردومانکردووە، لەنێویشیاندا یەکەی چوارەمی رادار و تۆپهاوێژ.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی سووریا (سانا) لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سوپای سووریاوە بڵاویکردەوە، لە رێگەی بەرگری ئاسمانییەوە ژمارەیەک موشەکیان خستووەتەخوارەوە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئاڕاستەیان کرابوون.
هاوکات، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە لە باشووری شاری قودس شەش کەس برینداربوون و هێزە ئەمنییەکانیش دۆخی ئاگادارکردنەوەیان راگەیاند.