ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕووبه‌ڕووی مێسی ده‌بێته‌وه
یارییه‌كی خێرخوازی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌كانی جیهان ده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی توركیا رایگه‌یاند كه یارییه‌كی دۆستانه‌ی خێرخوازی به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژنامه‌ی daily sabahـی توركیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا له یارییه‌كانی دۆستانه‌دا زۆرینه‌ی ئه‌ستێره دیاره‌كانی تۆپی پێی جیهان كۆ ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی خۆی پێشتر یه‌كێك بووه له یاریزانه‌كان و ئارهزوومهندهكانی تۆپی پێ و وه‌رزش.
یارییه‌كه ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی سامویل ئیتۆی كامێرۆنی كه رێكخراوێكه له 2006 دامه‌زراوه، به پاڵپشتی ئه‌ردۆگان به‌ڕێوه ده‌چێت و داهاتی یارییه‌كه‌ش بۆ بۆ په‌رپێدانی ئاستی په‌روه‌رده‌ی و باشبوونی ته‌ندرووستی منداڵانی هه‌ژاری ئه‌فریقایه.
ده‌زگا خێرخوازییه‌كه‌ی ئیتۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌م یارییه په‌یامێكه بۆ ئاشتی و خۆشه‌ویستی و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی تیرورستان كه ماوه‌یه‌كه وڵاتی توركیایان كردۆته ئامانج.
به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه‌ی كه له لایه‌ن رێكخراوی ئیتۆی كامیرۆنییهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، یارییه‌كه له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كه ده‌كاته 16ـی ئه‌م مانگه له شاری ئه‌نتالیا كه ده‌كه‌وێته باشووری وڵاتی توركیا له كات 8:15 خوله‌كی شه‌و به‌ڕێوه ده‌چێت، كه له ئێستاوه 33 هه‌زار بلیتی ئاماده‌بووانی یاریگه فرۆشراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه ئه‌م یارییه له لایه‌ن دوو راهێنه‌ری گه‌وره‌ی جیهان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن كه یه‌كێكیان فابیۆ كاپێللۆی راهێنه‌ری ئیتاڵیاییه، ئه‌وی دیكه‌ش خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالییه.
دیارترین ئه‌م یاریزانانه‌ی به‌شداریی ئه‌م یارییه ده‌كه‌ن پێكهاتوون له‌مانه: (دیێگۆ ماڕادۆنا، لویس سوارێز، فرانچیسكۆ تۆتتی، مایكل ئیسیان، لیۆنێل مێسی، نێیمار داسیلڤا، ئۆبامیانگ، ئاردا توران، چاڤی هێرناندێز، دیدییه رۆدگبا، كه‌ریم بێنزیما، ئیدین هازارد له‌گه‌ڵ جای جایئۆكاشای ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا و له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه‌ش، كریستیانۆ رۆناڵدۆش به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریكردنی ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی كه ئێستا یاریی بۆ یانه‌ی ئه‌نتالیا سپۆر ده‌كات، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا كردووه، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م رێكخراوه‌ی كه ئه‌و دایمه‌زراندووه بۆ سوود و قازانج نییه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئامانج لێی هاوكاریكردنی منداڵانی هه‌ژاری رۆژئاوای ئه‌فریقایه.