هۆزان جانێ: هیوادارم هەولێر مافی من وەربگرێتەوە
K24 - هەولێر:
هونەرمەند هۆزان جانێ، لە تویتێکدا سەبارەت بە سکاڵایەکی یاسایی کە لەدژی کەسێکی دیکە لە دادگا تۆماری کردبوو، گوتی: هیوادارم هەولێر مافی من وەربگرێتەوە.
هونەرمەند، هۆزان جانێ لە تویتێکدا رایگەیاند، "سبەی دادگایی من و ئەم دزەیە، هیوادارم یاسا و دادپەروەری بەرقەرار بن و هەولێر مافی من وەربگرێتەوە".
Bi dengê min û nave min bi hûnera min,
— Hozan Canê (@CaneHozan) April 9, 2023
Yê jera Çepik didan gelo qet fedî dîkîn?
Sibê Mehkema minu ve dizekê ye, hevî dîkîm Qanün û Adalet were cih, Mafê min li min vegerînin Hewler Kurdîstan Îrak
Tomorrow, the trial of me and this thief will be held in Erbil. We are waiting… pic.twitter.com/238q1WkfDo
هۆزان جانێ ساڵێک لەمەوبەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24، گوتی: هاتوومەتە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ئەو کەسە بدەمە دادگا کە ئەو کاتەی من لە زیندان بووم بەناوی منەوە گۆرانی دەوت.
ساڵی رابردوو، ئەو کەسەی خۆی بە 'جانێ حەیران' ناساندبوو، لەسەر سکاڵای یاسایی هۆزان جانێ دەستگیرکرا.
خانمە هونەرمەند، هۆزان جانێ ساڵی 1971 لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، یهكێكه له هونهرمهنده دیارەکانی کورد و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش چەند جارێک خەڵات کراوە.