یوڤێنتۆس یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی

به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا هێرشبه‌رێكی لاوی كرواتی هێناوه‌ته‌ ریزه‌كانی و له‌ رۆژانی داهاتوو به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.

پێگه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له‌ ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ ماركۆ پیاكای له‌ یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتیاوه‌ گواستۆته‌وه‌.

ماركۆ پیاكا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به‌شداریی له‌ یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا كرد، له‌ هاوینی 2012 له‌ یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤی رووسیاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی دینامۆ ­زه‌گره‌ب كردووه‌ و بۆ وه‌رزی داهاتووش په‌یوه‌ندی به‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات و درێسی خانمه‌ پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا ده‌پۆشێت.