بایرن میونشن پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مان سیتی ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ست دا
بایرن میونشن پێش یاریه‌كه‌ی سبه‌ی، یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ لەدەست دەدات.
بایرن میونشن لە بەیاننامەکی فەرمی لە تویتەری خۆی رایگەیاند چۆپۆ مۆتینگ گەشتی شاری مانچێستەر ناکات و بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی ئامادە نابێت، کە بڕیارە سبەی لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یارییگای ئیتیحاد رووبەڕوو ببنەوە.
چۆپۆ مۆتینگ گەرچی تەمەنی بووەتە 34 ساڵ، بەڵام وەرزێکی گەورە لەگەڵ بایرن بەڕێ دەکات و لە 28 یاریدا 17 گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمار کردووە.
چۆپۆ مۆتینگی كامیرۆنی ئه‌گه‌رچی یاریزانێكی سه‌ره‌كی نییه، به‌ڵام به‌رده‌وام وه‌كو یاریزانێكی یه‌ده‌گ كاریگه‌ری ته‌واو دروست ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌ش له چامپینزلیگ 4 گۆڵی كردووه.