به فه‌رمی، یانه‌ی بارسێلۆنا كڕینی یاریزانێكی نوێی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا به فه‌رمی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ڤیاریالی راگه‌یاند و كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌م یاریزانه‌شی به میدیاكان بڵاو كردۆته‌وه.
كه‌مێك پێش ئێستا، یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی (دینیس سوارێز)ـی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی ڤیاریالی به بڕی 3.25 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێكی چوار ساڵ راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه سبه‌ی سێشه‌ممه پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌كرێت، رۆژی دواتریش به فه‌رمی به هانده‌ران و میدیاكان ده‌ناسرێت.
دینیس سوارێز، له هێڵی ناوه‌ند یاریی ده‌كات، پێشتر له هاوینی 2013 له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له وه‌رزی 2013 ـ 2014 له تیپی دووه‌می یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ تیپی دووه‌م سه‌ربكه‌وێت یانه‌كه‌ی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به ڤیاریاله‌وه كرد، وه‌رزی رابردووش باشترین ئاستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیاریال پێشكه‌ش كرد، له كۆی 48 یاریی، 5 گۆڵی تۆمار كرد، 11 گۆڵیشی دروست كرد.