ئارسێناڵ یاریزانێكی ژاپۆنی گواسته‌وه
یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی لاوی ژاپۆنی راگه‌یاند.
ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی تۆپچییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی جیمی ڤاردی هێرشبه‌ری لیسته‌ر سیتی شكستی هێنا، هانای بۆ (تاكوما ئاسانۆ)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی سانفرێس هێرۆشیمای ژاپۆنی برده و به فه‌رمی به گرێبه‌ستێكی چوار ساڵه بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه.
ئارس ڤینگه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌كه ده‌ڵێت: تاكومای ته‌مه‌ن 21 ساڵ یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند و به توانایه، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن پێگه‌یشووه، ئێمه‌ش ده‌توانین ئاستی زیاتر پێشبخه‌ین.
تاكوما له چوار وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانفرێس هیرۆشیما بۆته پاڵه‌وانی خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی و له دوو وه‌رزی رابردووش 20 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردووه.
تاكوما بووه چواره‌مین یاریزانی ئاسیایی دوای ئینامۆتۆ، رایۆ میایچی و پارك ی‌و یۆنگ كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه ده‌كات.