لیسته‌ر سیتی یاریزانێكی كڕی
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به فه‌رمی له پێگه‌ی یانه‌كه، گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستكاری له یانه‌ی نیسی فره‌نسا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی پرێمه‌ر لیگ، به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ (نامپالیس مێندی) بۆ چوار ساڵ واژۆ كرد كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی خولی فره‌نسا.
مێندی پێشتر له یانه‌ی مۆناكۆ یاریی كردووه كه ئه‌وكات كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئێستای لیسته‌ر سیتی راهێنه‌ری بووه، له یه‌كه‌مین لێدوانیشیدا، رایگه‌یاند كه دڵخۆشه كه جارێكی دیكه له ژێر سه‌رپه‌رشتی كلاودیۆ رانیێری یاریی ده‌كات، گوتیشی: یاریكردن له پرێمه‌ر لیگ یه‌كێك بوو له خه‌ونه‌كانم كه هاته دی.
نامپالیس مێندی، سه‌ره‌تا له 2007 ـ 2010 له یانه‌ی مۆناكۆ ناسرا، دواتر روویكرده یانه‌ی نیس، دوای 3 ساڵ مانه‌وه له‌و یانه‌یه ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بووه یاریزانی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی.