له‌م هه‌فته‌یه‌دا، چێڵسی كڕینی ئه‌م یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یاریزانه ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی یانه‌ی مارسیلیای فره‌نسا له‌م هه‌فته‌یه‌دا واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ده‌كات.
ماڵپه‌ری bbcـی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه كه میچی باتشوای ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌ی مارسیلیا راسته‌وخۆ له دوای یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا بۆ ریزه‌كانی ئارسێناڵ ده‌گوازرێته‌وه و ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌شدا واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.
باتشوای یاریزانی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا كه ئاستێكی به‌رز له یۆرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رۆیشتنی له یانه‌ی مارسیلیا دووپات كردۆته‌وه، ئاماژه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن كه رووده‌كاته پرێمه‌ر لیگ و درێسی یانه‌ی بلوز ده‌پۆشێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، باتشوای به بڕی 33 ملیۆن پاوه‌ند كه ده‌كاته 40 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به چێڵسییه‌وه ده‌كات.
باشتوای وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی مارسیلیا ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌ش كرد و توانی 23 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات.