مەترسییەکانی داکەوتنی ئابووری نرخی نەوتی دابەزاند

K24 - هەولێر
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا ئاراستەی دابەزینی وەرگرت، وەبەرهێنەران ترسیان هەیە مەترسییەکانی پەیوەست بە داکەوتنی ئابووری ئەمەریکا و لاوازبوونی خواست نرخی نەوتی دابەزاند.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 87.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی سەدا 0.2 بۆ 83.10 دۆلار دابەزی.
بەڵام لە مامەڵەکانی دوێنێ چوارشەممە، هەردوو جۆر نەوتی خاو بەرێژەی بە رێژەی سەدا 2 بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی داتاکانی نرخی بەکاربەری ئەمەریکا دەگەڕێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی دەستبەرداری سیاسەتی بەرزکردنەوەی نرخی سوو بهێنێت.
لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی وزەی ئەمەریکا، نەوتی عەمبارکراوی وڵاتەکە بە بڕی 597 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەفتەی رابردوو بەرزبووەتەوە.