رووحانى سه‌ردانى كرماشان ده‌كات

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران، یەكشەممەی داھاتوو سەردانی پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات.

K24 – هه‌ولێر:

حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران، یەكشەممەی داھاتوو سەردانی پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكات.

ئەسەدۆڵڵا رازانی، پارێزگاری كرماشان رایگەیاند، حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوەری، یەكشەممەی داھاتوو سەردانی كرماشان دەكەن و رووحانی لە یاریگای ئازادی كرماشان وتارێك پێشكەش دەكات.

پارێزگاری كرماشان وتیشی: بڕیارە لە سه‌ردانه‌كه‌يدا، رووحانی لەگەڵ ده‌سته‌بژێر و چالاكانی سیاسی و مەدەنی و فەرھەنگی، بەڕێوبەری گشتیی بانكەكان و وەبەرھێنەرانی ئەو پارێزگایە كۆببێتەوە.

رازانی ئاشكراشیكرد، بەنداوی داریان لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بە ره‌سمى دەكرێتەوە.

كرماشان، دووەم پارێزگای گەورەی رۆژھەڵاتی كوردستانە و بە پێی ئامارە ناره‌سمييه‌كان رێژەی دانیشتووانی نزیكەی 2 ملیۆن كەس دەبێت.