كریستیانۆ پێش مێسی كه‌وته‌وه
ریزبه‌ندی پڕداهاترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان بڵاو كرایه‌وه
له نوێترین ریزبه‌ندی پڕداهاترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان، كریستیانۆ هاته پله‌ی چواره‌م، تایلۆر سۆفتی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناسراوی ئامێریكا سه‌رلیستی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه.
گۆڤاری Forbesـی ئامێریكا، توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی 12 مانگی رابردوو تایبه‌ت به پڕداهاترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهانی كردووه كه تێیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كۆی ئه‌م پاره‌یه‌ی له كاری بازرگانی و نرخی یانه‌كان و ریكلام و مووچه ده‌ستی كه‌وتووه ده‌گاته 88 ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش كریستیانۆ به بڕی 605 ملیۆن یۆرۆ به پێش مێسی كه‌وتووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندیی 10 پڕ داهاترین كه‌سی جیهانن
1ـ تایلۆر سۆفت ـ گۆرانیبێژی ئامێریكا 170 ملیۆن دۆلار
2ـ وه‌ن دایرێكشن ـ گرووپێكی پۆپی ئایرله‌ندی 110 ملیۆن دۆلار
3ـ جه‌یمس پاتێرسن ـ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئامێریكا 95 ملیۆن دۆلار
4ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ یاریزانی ریال مه‌درید 88 ملیۆن یۆرۆ
5ـ دكتۆر فیل ـ پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆن و تایبه‌تمه‌ند به بواری ده‌روونی 88 ملیۆن یۆرۆ
6ـ كیڤن هارت ـ ئه‌كته‌ری ئامێریكا و نووسه‌ر و پرۆدیۆسه‌ری فیلم: 87.5 ملیۆن دۆلار
7ـ هاوارد ستێرن ـ ئه‌كته‌ر و پرۆدیوسه‌ر و نووسه‌ر و فۆتۆگرافه‌ری ئامێریكا 85 ملیۆن دۆلار
8ـ لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا 81.5 ملیۆن دۆلار
9ـ ئادێلێ ـ گۆرانبێژی به‌ریتانی 80.5 ملیۆن دۆلار
10ـ ره‌ش لیمبارگ ـ هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری ئامێریكا 79 ملیۆن دۆلار