بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – خەبات دانرا

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر | یەکشەممە 16ـی نیسانی 2023 | وێنە: کوردستان24
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر | یەکشەممە 16ـی نیسانی 2023 | وێنە: کوردستان24

K24 - هەولێر:

بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە دانرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی نیسانی 2023، بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی هەولێر – خەبات، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەی (3 ملیار و 842 ملیۆن و 208 هەزار دینار) دانرا.

نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگەیە لە سایدی چوون لە سێ ڕێیانی گوێڕ تا بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە و سایدی هاتنەوە لە بازگەی کۆنی کانی قرژاڵە تاکو سێ ڕێیانی گوێڕ و لە بازگەی کانی قرژاڵە بەدووری (6,350) کیلۆمەتر بەرەو قەزایی خەبات دەبێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی خەبات – هەولێر گوتی، نۆژەنکردنەوەی ئەو شەقامە یەکێک بووە لە داوا سەرەکییەکانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە و مافی خۆیان بووە ئەو داوایە بکەن.

بەگوتەی ئومێد خۆشناو، رێگەی هەولێر – خەبات چەندین گرفتی هەبووە و ئەستەم هاتووچۆی لەسەر دەکرا و دەبووە هۆی روودانی رووداوەکانی هاتووچۆ، بۆیە بڕیاریانداوە رێگەکە نۆژەن بکەنەوە.

Fly Erbil Advertisment