لە رۆژی ژینگەدا جەخت لەسەر نەسووتاندنی دار لە چێشتخانەکان دەکرێتەوە
K24 – دهۆک:
لە رۆژی ژینگەی کوردستاندا، چالاکوانانی بواری ژینگە داوای جێبەجێکردنی بڕیاری بەکارنەهێنانی سووتاندنی دار بۆ ئامادەکردنی خواردن لە چێشتخانەکان دەکەنەوە.
هەرچەندە پێشتر بە بڕیارێک رێگریکرا لە سووتاندنی دار لەلایەن چێشتخانەکان بۆ ئامادەکردنی خواردن بە تایبەتی بۆ برژاندنی ماسی کە دارێکی زۆری پێویستە، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارە کاری پێناکرێت و لە زۆربەی چێشتخانەکانی ئامادەکردنی ماسی دارێکی زۆر رۆژانە دەسووتێندرێت، کە ئەمەش بە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژینەگی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.