دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی چینی بە تۆمەتی کوفرکردن لە پاکستان کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

K24 – هەولێر:
پۆلیسی پاکستان هاووڵاتییەکی چینی دەستگیرکرد بە تۆمەتی کفرکردن و سوکایەتی بە ئایینی ئیسلام و پێغەمبەر محەممەد (د.خ.).
نەسیرخان، بەڕێوەبەری پۆلیس بە ئاژانسی ئەسۆشیدپرێسی رایگەیاند، پۆلیسی پاکستان شەوی یەکشەممە تۆمەتبارێکییان بەناوی "تیان" دەستگیرکردوە کە خەڵکی ووڵاتی چینە، دوای ئەوەی بۆ چەندین کاتژمێر سەدان دانیشتوو و کرێکار کە کار لە پڕۆژەی بەنداوێک دەکەن گردبوونەوە و رێگایان داخست، داوای دەستگیکردنی ئەو هاووڵاتیە چینیەیان کرد بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئیسلام و پێغەمبەر (د.خ.).
بە گوتەی نەسیرخان، خۆپیشاندانە جەماوەریەکە لە شاری کۆمیلا بەڕێوەچوو کە دەکەوێتە نزیک شوێنی بەنداوی داسو کە گەوەرەترین پرۆژەی کارەباییە لە ووڵاتی پاکستان، لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوا.
بە گوێرەی یاسای پاکستان بۆ کوفرکردن، هەر کەسەک ئەو تاوانی کوفرکردنە ئەنجامبدات سزاکەی لە سێدرەدانە.
نەسیرخان ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیسەکان بەخێرایی وەڵامی ناڕەزایەتییەکانی خۆپیشاندەرانیان داوەتەوە، هاووڵاتییە چینییکەیان دەستگیرکردووە، ئەم رووداوە دروستبوو کاتێک هاووڵاتییە چینیەکە "تیان" لە شوێنی کارەکەی لە دوو شۆفێر توڕەبووە، بە گوتە خۆی، کاتێکی زۆریان پێچووە لە نوێژکردن. هەروەها کرێکارەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تیان سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) کردووە.
هەروەها نەسیرخان راشیگەیاند، کە تیان بەرپرسی گواستنەوەی قورس بووە لەسەر پڕۆژەکە، بەپێی یاساکان دادگایی دەکرێت، تاکو ئێستاش لەمبارەیەوە هیچ لێدوانێک لە بالوێزخانەی چین لە ئیسلام ئاباد نەدراوە.
هەرچەندە دەستگیرکردنی موسڵمانان و غەیرە موسڵمان لەسەر کوفر لە ووڵاتی پاکستاندا باو بووە، بەڵام بە دەگمەن کەسانی بیانی لەناو ئەو کەسانەدان دەستگیر دەکرێن، بەڵام لە ساڵی 2021 پیاوێکی سریلانکی بەبێ دادگاییکردن لە کارگەیەکی کەلوپەلی وەرزشی لە رۆژهەڵاتی پارێزگای پەنجاب لە سێدارەدا و تەرمەکەیان سووتاند، بە بیانووی ئەوەی کە گوایە ئەو پۆستەرانەی پیسکردووە کە ناوی پێغەمبەری ئیسلام محەممەد (د.خ.) لەسەربووە.
هەروەها لە مانگی تەمموزی 2021 کارکردن لەسەر بەنداوی داسو بۆ چەند مانگێک راگیرا، دوای ئەوەی لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە قەزای کۆهیستان کە بەنداوەکەی لێیە، بووە هۆی کوژرانی 13 کەس کە نۆ کەسیان کرێکاری چینی بوون، بەڵام دوای گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توندتر لەلایەن پۆلیسی پاکساتنەوەم کرێکارە چینیەکان ساڵی رابردوو جارێکی دیکە دەستیان بەکارکردن کردەوە لە پڕۆژەکە کە چاوەڕێ دەکرێت تا ساڵی 2026 کاری تێدابکرێت.