هاوسەرەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا دەستی لەکار کێشایەوە
K24 - هەولێر
بریتا ئێرنست، هاوسەری ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا، دەستی لە پۆستی وەزیری پەروەردەی ناوخۆیی لە ویلایەتی براندنبۆرگی ئەڵمانیا کێشایەوە.
ئیڤا جۆبس جێگری گوتەبێژی حکومەتی ویلایەتەکە رۆژی دووشەممە،17ی نیسان 2023، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بخاتەروو رایگەیاند، کە دیتمار ڤۆدکی سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکە دەستلەکارکێشانەوەکەی ئێرنستی پەسەندکردووە.
ئێرنست، لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار لەلایەن سەندیکا و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە ویلایەتەکەدا رەخنەی زۆری لێ گیراوە، لە ساڵی 2017ەوە، وەزیری پەروەردەی براندنبۆرگە.
ڤۆدکێ سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی براندنبۆرگ، ستایشی کارەکانی ئێرنستی کرد و گوتی: "لە کاتە سەختەکاندا مەبەستم تەنها لێرە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا ئێرنست ئۆفیسەکەی بە تێگەیشتن و ئارامییەوە بەڕێوەبرد.
لەم دواییانەدا نەک تەنها دای ک وباوکی قوتابیان رەخنەیان لە ئێرنست گرتووە، بەڵکو لە لایەن سۆسیال دیموکرات و سەوزەکانی پەرلەمانی ویلایەتەکەشەوە رەخنەی لێگیراووە.