سوودانی و بلینکن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا پێده‌گات و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و چاکسازی ئابووری و شەڕی دژی تیرۆریان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە (18ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییەکەدا هه‌ردوولا باسیان له‌په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئه‌مەریكا و شێوازه‌كانی پته‌وكردنی له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاجیاكاندا كرد.
هەروه‌ها تاوتووێی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقیان كرد له بواری چاكسازی ئابووری و بەهێزکردنی تواناکانی هێزه ئه‌منییەکانی عێراق لهراونانی پاشماوه‌ی تیرۆریستان لەگه‌ڵ رۆڵی ئه‌مەریكا لهپێشكەشكردنی یارمهتەیهكان له‌بواری راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی.
لەلایەن خۆیەوە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق كرده‌وه له پرسە ئه‌منی و ئابووریه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچەکە و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها جەختی لە هه‌وڵه‌كان بۆ ئارامکردنەوە و به‌هێزكردنی سیاسه‌تی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکان کردەوە.