کۆریای باکوور یەکەم مانگی دەستکردی سیخوڕی سەربازی خۆی هەڵدەدا

کیم جون ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور
کیم جون ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور

K24- هەولێر

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، بەرپرسانی کۆریای باکووری راسپاردووە، خۆیان ئامادە بکەن، بۆ هەڵدانی یەکەم مانگی دەستکردی سەربازی وەک پلانی بۆ دانراوە.

ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ-ی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، کیم ئەو رێنماییانەی لە میانی پشکنینی مەیدانی دەزگای گەشەپێدانی ئاسمانی کۆریای باکووردا داوە، ئەمەش لە کاتێکدایە پیۆنگیانگ بەڵێنیدابوو تا کۆتایی ئەم مانگە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی سەربازی تەواو بکات.

کیم جەختی لە گرنگی گەشەپێدانی بۆشایی ئاسمان وەک فاکتەری بنەڕەتی بۆ کۆریای باکوور بۆ پێشکەوتن لە بوارەکانی وەک ئابووری، زانست و تەکنەلۆجیا کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور راشیگەیاند، کیم تیشکی خستووەتە سەر پلانی هەڵدان و کارپێکردنی مانگی دەستکردی سیخوڕی، ئەمەش لە ئەولەویەتی وڵاتەکەیە لە بەرامبەر ئەو بارودۆخە ئەمنیەی هەیە، وەک هەنگاوەکانی بەهێزکردنی هاوپەیمانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا.