وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: هیچ نووسراوێکمان بۆ داخستنی پلاتفۆرمەکانی ئینتەرنێت بەدەست نەگەیشتووە
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەكو ئێستا هیچ نووسراوێكی فەرمی نەگەیشتووە بە دەستمان لە دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقەوە سەبارەت بەم بابەتە.
لە كاتی گەیشتنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم بابەتە، یاخود هەر بابەتێکی تری هاوشێوە، دوای بەدواداچوون لەسەر لێکەوتە و ڕەهەندەكانی ئەم خزمەتگوزاریە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە ڕووی یاسایی و ئەمنیەوە بڕیاری لەسەر دەدەین، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە 19ی ساڵی 2011، وە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری گەیاندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
نوێ دەکرێتەوە..